ساڵ لە ژێر تونترین هەرەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا سەرکوتکەرەکانی دا توانی راوەستێت و دەنگی خەڵکی بەشخوار و ژێر دەستەی رۆژهەڵاتی کوردستان بگەیەنێتە گوێی جیهان. بەداخەوە پێنج ساڵ پێش ئێستا کەبوودوەند لە لایەن دەزگا سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە گیراوە و لە دژوارترین هه‌لومه‌رجدا له گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌ند کراوه. هەرچەند ئەم تێکۆشەره مەدەنیەیی کورد لەسەر تاوانێکی بێ بنەما بەند کراوه، بەڵام لەگەڵ ئەوەش له بەندیخانەدا له دۆخێکی زۆر دژوار‌و به دوور له هەرچەشنه رێوشوێنیکی مرۆیی‌دا راگیراوه، و تەنها لە بچوکترین حەقی هەر مرۆڤێک بێبەش کراوەئێمە وەک ناوەندی پێشەوا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ کەمپەینی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند رادەگەیەنین و هیوادارین بتوانین ئەوەی لە تواناماندا هەبێت بۆ باوکی مافی مرۆڤی کوردستان ئەنجامی بدەین و لێرەشەوە داوامان لە هەموو راگەیاندنە کوردیەکان و رەگەیاندنە بیانیەکان هەیە کە دەنگی کەبوودەوەند بگەیەن هەموو جیهان . بەرێوەبەری ناوەندی پێشەوا ئۆسلۆ ـ نۆروێژ 28/ ٦/ 2012 |
هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی روداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی باشوری کوردستان
خه‌لکی دڵسۆز و به هه‌ڵوێستی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
ناوه‌نده و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی باشوری کوردستان
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا شاهیدی چه‌ند روداوی نه‌خوازراو دور له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رده‌میانه بووین و دوا به‌دوای ئه‌م روداو گه‌له‌شدا کۆمه‌ڵیک دڵساردی و گرژی که‌وته نێو ریزی لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان،
ادامه مطلب ...بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانانی کوردستان
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ برای بەرێزمان کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی خوالێخۆشبوو حەمایل خان دایکی بەرێزتان و هاوسەری سەرکردەی ناسراوی گەلی کورد مەلا مستەفای نەمرمان پێگەیشت.
بەهۆی ئەم بۆنە خەمیگینەوە سەرەخۆشی ئەندامان و بەرێوەبەرانی ناوەندی پێشەوا بە ئێوەی بەرێز و تەواوی بنەماڵەی بەرێز و تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین
Kondolere med Norges massakre
ناوەندی پێشەوا بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردەکانی باکور دەکا
14 Jun 2011
بروسکەی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی
هاوپه‌یمانیی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا
هاورێیانی ئازیز له به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دێموکراسی!
کاندیدا سەرکەوتووەکانی کورد لە باکوردی کوردستان!
له‌لایه‌ن بەرێوەبەری ناوەندی پێشەوا وە، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی مێژوویتان له هه‌ڵبژاردنه پەرلەمانیەکەی
بەناوی ئەندامانی و بەرێوەبەرانی "ناوەندی پێشەوا" وە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی باکوری کوردستان و کاندیدە براوەکانی کورد دەکەین و هیوادارین کە ئەمە سەرەتایەک بێ بۆ سەرکەوتنەکانی دیکەیان و هەروا لە بەرەوپێشبردنی داوا رەواکەیان بەردەوام بن...
ناوەندی پێشەوا
ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
٢٠١١.٦.١٢
ناوەندی پێشەوا: با بەهەموومان هەوڵ بدەین
کە کەبوودوەند کاندیدی نۆبێل بکرێ
داواکاری ناوەندی پێشەوا لە هێزە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنی و خەڵکی کوردستان!
هەروەک ئاگادارن کە نزیک بە دوومانگ دەبێ لەلایەن کوردان و دڵسۆزانی کوردە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ کاندیدا کردنی محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کە ئێستا لە زیندانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە، بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١١، لەوماوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دڵسۆزی نیشتمان و دۆستانی کورد لە هەرشوێنێک لەم جیهان دەستیان بە ئامێرەکانی گەیاندن راگەیشتبێ دەنگی خۆیان خستۆتە پاڵ دەنگی ئەو هەزاران کەسەی کە ئەم تۆمارەیان ئیمزا کردوە، بۆ ئەوەی بەرێز محەممەد سەدیقی کەبوودوەند کاندید بکرێ بۆ ئەم خەڵاتە.