ناوه‌ندی پێشه‌وا و چاودێری کوردۆساید پشتیوانی له داوایه‌که‌ی عەزیزی ماملێ ده‌که‌ن
عەزیزی ماملێ، کەسایەتی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە داواکاریەک دا روو بە حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کورد لە گشت بەشەکانی کوردستان پێشنیار دەکا لە رۆژی ناشتنی مادام دانیەل میتران، کە بە یەکێک لە دۆستان و دڵسۆزانی نەتەوەی کورد دەناسرا، یەک دەقیقە بە بێدەنگی راوەستن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ناوه‌ندی پێشه‌وا و ناوه‌ندی چاودێری کۆردۆساید(چاک) پشتیوانیان له‌م داوای عه‌زیزی ماملێ کردوه و دا‌واشیان کردوه و هیواداریشن ئه‌م داواکاریه له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی رێزی لێ بگیرێ.
ئه‌مه ده‌قی پشتیوانی ناوه‌ندی پێشه‌وا و چاودێری کوردۆسایده:
پشتیوانی ناوه‌ندی پێشه‌وا بۆ داوای به‌رێز کاک عه‌زیزی ماملێ
"با رۆژی شه‌مه 26ی نۆڤه‌مبه‌ر هه‌موومان ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ خانمی دانیال میتران رابووه‌ستین"
ئه‌گه‌ر کورد یه‌ک بێت هه‌موو دنیا ده‌بێته دۆستى، ئه‌مه ووته‌ی ئه‌و شێره ژنه بوو که له خۆشی و ناخۆشیه‌کانی گه‌لی کوردا به‌شدار بوو و تا دواین هه‌ناسه‌کان وه‌ک یه‌کێک له نزیکترین دۆست و لایه‌نگرانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌هاته ئه‌ژمار، خاتوو دانیال میتران یه‌کیک له‌و دۆستانه‌ی کورده له جیهان که هه‌میشه ویستوویه‌تی و هه‌ولی بۆ ده‌دا که کورد بتوانێ کیانێکی سه‌ربه‌خۆ و ناوچه‌یه‌کی ئارامی خۆی هه‌بێ، هه‌ربۆیه‌ش له رۆژهسهختهکانی خه‌بات له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان له هاوکار و هاوده‌می خه‌باتگێرانی کورد بوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌قه‌بی دایکی کوردانیان پێدا بوو که به‌هه‌ق لایه‌قی ئه‌م زاته گه‌وره بوو.
یای دانیال میتران رۆژی 22ی نۆفه‌مبه‌ری 2011 له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌داخه‌وه کۆچی دوایی کرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه که‌سایه‌تی ناسراو به‌رێز عه‌زیزی ماملی داوا ده‌کات بۆ خزمه‌ته‌کانی دایکی نه‌ته‌وه‌که‌مان دانیال میته‌ران ,کاتی به خاک سپاردنی له رۆژی شه‌مه به‌رواری 26ی نۆڤه‌مبه‌ر کاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆ ده‌قه‌یه‌ک هه‌موو پێکه‌وه به بێده‌نگی رابوه‌ستین .
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا له‌و بڕوایه داین که تێکۆشان و هه‌وڵی یای دانیال میته‌ران بۆ گه‌له‌که‌مان له‌وه زیاتره که بتوانیین ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ته‌رخان بکه‌ین، بۆیه پشتیوانی له داواکارییه‌که‌ی کاک عه‌زیزی مامڵێ ده‌که‌ین و داواکارین له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا پابه‌ند بن به‌م داواکارییه‌وه .
ناوه‌ندی پێشه‌وا
24ی نۆڤه‌مبه‌ر 2011
pishawacenter@gmail.com
www.pishawa.blogsky.com
004745554560
ئه‌مه‌ش ده‌قی پشتیوانی ناوه‌ندی کورۆساید (چاک)پشتیوانی له داواکاری کاک عه‌زیزی مامڵێ : با رۆژی شه‌مه 26ی نۆڤه‌مبه‌ر هه‌موومان ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ خانمی دانیال میتران رابووه‌ستین
که‌سایه‌تی ناسراوی گه‌له‌که‌مان عه‌زیزی مامڵێ داوا ده‌کات وه‌ک وه‌فادارییه‌ک بۆ خزمه‌ته‌کانی دایکی نه‌ته‌وه‌که‌مان دانیال میته‌ران ,کاتی به خاک سپاردنی له رۆژی شه‌مه به‌رواری 26ی نۆڤه‌مبه‌ر کاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆ ده‌قه‌یه‌ک هه‌موو پێکه‌وه به بێده‌نگی رابوه‌ستین ,, ئێمه وه‌ک چاودێری کوردۆساید ناسراو به ناوه‌ندی چاک, پێمان وایه تێکۆشانی خاتوو دانیالی دایکمان بۆ گه‌له‌که‌مان بایی ئه‌وه زیاتره که بتوانیین ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ته‌رخان بکه‌ین ,بۆیه پشتیوانی له داواکارییه‌که‌ی کاک عه‌زیزی مامڵێ ده‌که‌ین و داواکارین له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا پابه‌ند بن به‌م داواکارییه‌وه .
چاودێری کوردۆساید-چاکKurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
23-11-2011
ئەوەی خوارەوە دەقی بانگەوازەکەی عه‌زیزی ماملێ یه:
خەڵکی کوردستان
گشت حیزب و ڕێکخراوەسیاسێ کانی کورد لەگشت بەشەکانی کوردستان
فەوتی خانمی دانیەل میتران، خەباتگێڕ و دۆستی ڕاستەقینەی نەتەوەی کورد بوو بەهۆی پەژارەیەکی مەزن لەناو کۆمەلگای کوردەواری دا۔
بزووتنەوەی کورد بەگشتی لەو سەردەمە ناسک و پرر لەمەترسییە دا، کە دوژمنانی کورد خەریکی بەر بەرەکانی ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆ ن لەهەر چوار بەشی کوردستان، پشتیوان و پارێزەر و پسپۆڕیکی گەورەی لەدەست دا کەبەتەنیا بەقەد دەوڵەتێک و بەئەندازەی ڕیکخراوێکی ناونەتەوەیی یارمەتی و پشتگری خەباتی کوردی کرد. لەخۆ ڕا نەبوو کەئەو کەسایەتیە فەڕانسەویە لەجیهان دا بەدایکی نەتەوەی کورد ناسرابوو۔ خاتوو میتران نەک هەر بۆ کورد، بەڵکوو بۆ گەلی "تەببەت" و "زاپاتیست"ـەکانی مێکزیک و بزووتنەوە دیموکراتیەکانی ئامریکای لاتینیش فرەتێکۆشەر و ئامادەبوو۔
من بەهۆی ئەوەی کە ماوەی نزیک بەسێ ساڵ لەسەر داوای شەخسی خانمی میتران شانازی ئەندامەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری بونیادی فرانس لیبێرتەم، پێ ئەسپاردرابوو. بۆ ڕیز گرتن لە کەسایەتی پایەبەرزی ئەو خانمە سیاسی و فەرهیختەیە، داوا لەخەڵکی کوردستان و گشت حیزب و ڕێکخراوەسیاسێکان لەتەواوی بەشەکانی کوردستان دەکەم، کە ڕۆژی بەخاک سپاردنی خاتوو دانیەل میتران، ڕیکەوتی شەممۆ ٢٦ ی نۆڤامبری ٢٠١١ وەک ڕۆژی ڕیز گرتن لەو خانمە تێکۆشەرە ڕابگەیێنن و لەکاتژمێری ١٢ ی نیوەڕۆ، دەقیقەیەک بێ دەنگی لەبەر چاو بگرن و لەتەواوی شا ر و گوند و ناو چەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆر ۆ کۆمەڵی ڕیزگرتنی بۆ پێک بێنن .
بێگومان پەسەند کردنی ئەو داوایە چ لەناو کوردستان و ناوچەدا، چ لەڕادەی ناونەتەوەیی دا، وەک هەڵوێستێکی بەجێ بۆ ڕیزدانان لەخزمەتەکانی دۆستی دیرینەی گەلی کورد بایەخی پێ دەدرێ.
عەزیزی ماملێ
پاریس، ٢٢ ی نۆڤامبری ٢٠١١