ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

بروسکەی ماتەمەینی

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ برای بەرێزمان کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی خوالێخۆشبوو حەمایل خان دایکی بەرێزتان و  هاوسەری سەرکردەی ناسراوی گەلی کورد مەلا مستەفای نەمرمان پێگەیشت.

بەهۆی ئەم بۆنە خەمیگینەوە سەرەخۆشی ئەندامان و بەرێوەبەرانی ناوەندی پێشەوا بە ئێوەی بەرێز و تەواوی بنەماڵەی بەرێز و تێکۆشەرەکەتان رادەگەیەنین

حەمایل خان، بەیەکێک لەو ژنە تێکۆشەر و ماندوونەناسانەی خەباتی رزگاریخوازی کورد دەناسرێ و کە بەشی زۆری لە ناخۆشی و دەربەدەری و ئاوارەیی دا بردەسەر و ئامادەنەبوو ژێردەستی قەبووڵ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا وەک هاوسەرێکی بە وەفا و بە ئەمەگی مەلا مستەفا بارزانی سەرکردە لە خۆشی و ناخۆشیەکاندا لەپەنای بوو و بەردەوام هاوکار و پشتیوانی ئەو بوو، بەو مێژووە روونەی کە دایکی بەرێزتان هەیبووە لە ژیانی پڕ شانازی خۆیدا، بەدڵنیایەوە دەبێتە یەکێک لە ژنە ناودارەکانی مێژووی پڕ سەروەری گەلی کورد.

هەر بۆیە لە جێێ خۆیدایە کە لەو رووداوە خەمگینەدا،  ئەندامانی ناوەندی پێشەوا خۆیان بە غەمبار و غەمخۆری ئێوەی بەرێز و بنەمالەکەتان دەزانن و هیوادارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی نەمران شاد بکات. 

 

ناوەندی پێشەوا

ئۆسلۆ ـ نۆروێژ

٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١

 

 

 

 

 

نظرات 0 + ارسال نظر
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد