ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

ناوەندی پێشەوا: با بەهەموومان هەوڵ بدەین....


ناوەندی پێشەوا: با بەهەموومان هەوڵ بدەین

 کە کەبوودوەند کاندیدی نۆبێل بکرێ


داواکاری ناوەندی پێشەوا لە هێزە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنی و خەڵکی کوردستان!

 هەروەک ئاگادارن کە نزیک بە دوومانگ دەبێ لەلایەن کوردان و دڵسۆزانی کوردە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ کاندیدا کردنی محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کە ئێستا لە زیندانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە، بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١١، لەوماوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دڵسۆزی نیشتمان و دۆستانی کورد  لە هەرشوێنێک لەم جیهان دەستیان بە ئامێرەکانی گەیاندن راگەیشتبێ دەنگی خۆیان خستۆتە پاڵ دەنگی ئەو هەزاران کەسەی کە ئەم تۆمارەیان ئیمزا کردوە، بۆ ئەوەی بەرێز محەممەد سەدیقی کەبوودوەند کاندید بکرێ بۆ ئەم خەڵاتە.


لەوە نێوەدا دەبێ ئیشارە بە هێزەکانی سیاسی گۆرەپانی کوردستانیش بکرێ، کە بە پێی توانا دیپلۆماسیەکانیان هەوڵیانداوە ئەم پرسە لە وڵاتانی دەرەوە بوروژێنن. جێگای دەست خۆشیە بۆ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها  کۆمەڵەی کوردانی سوریا و کۆمەلێک کەسایەتی ناسراوی کوردستان کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزە راگەیاندوە.

ئێمە وەک ناوەندی پێشەوا دواکارین لە هەموو هێزەکانی کوردستان رۆژهەڵات و باکورو باشور و رۆژئاوای کوردستان و رێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان و خەڵکی دڵسۆزی کوردستان کە لەو ماوە کەمەی کە ماوە هاوکاری کومیتەی کاندیدکردنی کەبودوەند بن، بۆ ئەوەی لەو ئەرکە مێژوویە هەموومان بەشداربین و بتوانین پێکەوە مێژوویەکی تر دوپات بکەینەوە.

ناوەندی پێشەوا بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە سەرنجی هەموو لایەک کە هەست بەرپرسیاریەتی لەبەرامبەر مێژوودا دەکەن بۆ ئەم ئەرکە رابکێشێ. پشتیوانیەکانی ئێوە دەتوانێ بۆ کاندیداتۆری بەرێز محەممەد سەدیقی کەبوودوەند  بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ٢٠١١ قورسایی و سەنگی خۆی نیشاندەدات بۆ بەپەرۆش بوون لە مافی مرۆڤ لە کوردستان نیشاندەدا .

 

بە هیوای سەرکەوتن

 

ناوەندی پێشەوا

٢٥/١/٢٠١١

 

-         بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان

-         بۆ رێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان

-         بۆ هەموو دەزگاکانی راگەیاندن

نظرات 0 + ارسال نظر
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد