په‌یامی ناوه‌ندی پێشه‌وا بۆ کۆنفڕانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
21 Apr 2011به‌رێز به‌رێوه‌به‌رانی کۆنفرانس!
به‌رێز ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس!
به‌رێز نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان!
ژنانی کورد هه‌میشه ده‌ورێکی کاریگه‌ریان بووه له شۆرش و جوڵانه‌وه‌کانی کورد دژی داگیرکه‌ران و دیکتاتۆران سه‌ره‌رای چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای پیاو سالار له کوردستان ، ژنانی کورد به شێوه‌یه‌کی چالاک به‌شداریان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد دا کردوه‌و رۆڵێکی به‌رچاویان گێراوه، ئه‌لبه‌ت رۆڵی ژنانی کورد به شێوه‌یه‌کی پیشتیوان یا هێزی پشته‌وه‌ی شۆرشه‌کان بووه هه‌ربۆیه سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی که پشتیوانی شۆرشه میللیه‌کان بوون له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان قه‌ت رانه‌وه‌ستاون و له‌که‌مترین ئازادی به‌ده‌ست هاتوو که‌لکیان وه‌رگرتوه.
له‌ماوه‌ی رابردوو که خه‌باتی گه‌لانی جیهان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان و هاتنه‌ده‌ر له‌ژێر ده‌ستی دیکتاتۆره‌کان ئالوگۆرێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیتووه، ژنانی کوردستانیش له‌م گۆرانکاریانه بێ به‌ری نه‌بوون و چ خه‌بات دژی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی و چ خه‌بات له کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ گه‌یشتن به مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیان، ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ دوو جۆر له سه‌رکوت و بێ به‌ش کردن له‌ماف به‌ره‌وروون، یه‌کیان وه‌ک نه‌یاری کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام سه‌رکوت کراون بۆ ئه‌وه‌ی که بنه‌ماکانی ژن له ئیسلامدا به‌سه‌ر ژنانی کورد بسه‌پێنێ و له‌لایه‌کی تره‌وه کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیستاش له ژێر داب و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کان رزگاریان نه‌بووه هه‌ربۆیه ژنان ده‌بێ له دووبه‌ره به‌رده‌وام له خه‌بات دا بن.
ناوه‌ندی پێشه‌وا سه‌ره‌رای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشانه له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆنفرانسه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کۆنفرانس، دوپاتی ده‌کاته‌وه که هه‌ر وه‌ک ئامانجی کۆماری کوردستان و شه‌خسی به‌رێزی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌رده‌م پشتیوانی کردن بووه له ژنانی کورد له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ر بۆیه ناوه‌ندی پێشه‌واش وه‌ک درێژه‌ده‌ری رێبازی و ئامانجی ئه‌وان پشتیوانی خۆی له ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوپات ده‌کاته‌وه و ئاماده‌یه له هه‌موو بواره‌کاندا هاوکاریان بێ ، پێشنیاریش ده‌کات که ئه‌م کۆنفرانسه ببێته هه‌وێنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ژنان له رۆژهه‌ڵات دا و سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆ یه‌کگرتوویی هه‌رچی زیاتری خه‌باتی ڕه‌وای ژنان و پاراستنی ده‌سکه‌وته پڕبه‌هاکانی تائێستا‌و وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن و شیاوی ئینسانی سه‌رده‌م.
ناوەندی پێشەوا
نۆروێژ ـ ئۆسلۆ
2011.4.21