ناوه‌ندی پێشه‌وا پیرۆزبایی له مه‌سعود بارزانی ده‌کات
رۆژی 21ی مانگی فێبریوار له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، مه‌سعود بارزانی خه‌ڵاتی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی له په‌یمانی ئه‌تله‌نتیکی باکوور "ناتۆ" وه‌رگرت .
ناوه‌ندی پێشه‌وا وه‌ک هه‌ست کردن به‌وه‌ی که ئه‌م خه‌ڵاته بۆ کورد له ئاستی دیپلۆماسیدا گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، پیرۆزبایه‌کی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردوه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بۆ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەرێز مەسعود بارزانی
پیرۆزبایی...
لەلایەن "ناوەندی پێشەوا"وە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە جەنابتان دەکەین بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئەتلەنتیک ، کەلەلایەن پەیمانی ناتۆوە پێشکەشتان کراوە وه‌ک که‌سێکی نموونه‌یی له پاراستنی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی.
پێدانی ئەم خەڵاتە بە بەریزتان نیشانەی ئەکتیڤ بوون و چالاک بوونی ئێوە لە گەیاندنی پرسی ئاشتی بۆ عێراق و ناوچەکە و نیشانەی ئەوەیە کە کورد دەتوانێ دەوری کاریگەی هەبێ لە ناوچەکە و جیهاندا.ئێمە وەک ناوەندی پێشەوا ئەوە بەهەنگاووێکی ئەرێنێ دەزانین بۆ پرسی کورد، کە سەرکردەیەکی وەک جەنابتان توانیوتانە ئەم خەڵاتە وەربگرن ئەمە شانازیەکە بۆ کوردستان و کورد، جەنابتان نیشانتان دا کە دەتوانن سەرکردەیەکی کارابن و بەجیهانتان سەلمان کە کوردیش دەتوانێ رەمزێک بێ بۆ پێکەوە ژیان و ئاشتی لەناوچەکە.
لەگەڵ رێزیی دوبارە...
دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی پێشەوا ئۆسلۆ ـ نۆروێژ ٢٤ـ٢ـ ٢٠١١ |
|