نوتقی جه‌نابی پێشه‌وا و ڕه‌ئیس جمهووری به‌رزی کوردستان
کوردستان مهوقهعییهتی جوغرافیاییهکی مه‌خسووسی هه‌یه که بێ پسانه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و میلله‌تێکی که له نێویاندا فاسیل و لێکیان بپچڕێتهوه، کورد به سه‌ریه‌که‌وه و پێکه‌وه سکوونهتیان تێیدا هه‌یه و دارای مالیکییهتی میللین ده‌وێدا. به‌سه‌رهات و سهوابیقی تاریخییان یه‌که و عوموومهن تێیدا شه‌ریکن. خاوه‌نی ئاداب و عادات و ڕسوومی میللییهکی وان که هیچ جۆره سه‌ده‌مه و حهوادسێک نه‌یتوانیوه سستییه‌ک لە بناغه‌ی میللییه‌تی ئه‌واندا په‌یدا بکا.
ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد
قازی محەمەد ١٩٠٠ - ١٩٤٧ دادوەر، بە باشی ناسراوی ناوچەی موکریان و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان ، لە ساڵی ١٩٤٦دا بوو. دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی ١٩٤٧دا قازی دەگەڵ ھاوڕێکانی لە لایەن حکوومەتی کاتی تاران لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران.
قازی محەممەد، کوڕی قازی عەلی، لە بنەماڵەیەک کە ناوبانگی لە شاری مەھاباد بۆ چوار سەدە پێشتر دەگەڕێتەوە. ئەوان نە تەنیا لەلای خەڵک بەڵکوو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی حکوومەتیش، جێگەی رێز و پێ‌زانین بوون. ھەر بە بنەماڵە زانا و ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون. لە شەڕی یەکەمی جیھانی‌دا پیاوی وەک میرزا فەتاحی قازی‌یان لە بەرەنگاریی راستەوخۆ دەگەڵ ڕووسەکان لێ شەھید بوو، کوڕە لاوەکانیشی (سالار و محەممەد) بە دیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی رووسیەی ئەو کات بەڕێ کران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر ھەر لە دیلی‌دا بوون.