ناوەندی پێشەوا بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردەکانی باکور دەکا
14 Jun 2011
بروسکەی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی
هاوپه‌یمانیی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا
هاورێیانی ئازیز له به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دێموکراسی!
کاندیدا سەرکەوتووەکانی کورد لە باکوردی کوردستان!
له‌لایه‌ن بەرێوەبەری ناوەندی پێشەوا وە، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی مێژوویتان له هه‌ڵبژاردنه پەرلەمانیەکەی
تورکیه‌دا گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین. ئه‌م دەستکەوتە، به‌رهه‌می خه‌باتی سه‌خت و گه‌رموگوڕی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌لی کوردە له باکووری کوردستان و هه‌موو ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌رێکی کوردی له هه‌موو پارچەکانی کوردستان دڵخۆش کرد.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه به گه‌رمی پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین و هیواداریشین ئەمە دەستپێکێک بێ بۆ سەرکەوتنەکانی داهاتووی کوردەکان لە باکوری کوردستان.
بەرێوەبەری
ناوەندی پێشەوا
ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
٢٠١١.٦.١٤