داوا لە پارلمانی کوردستان ده‌کرێ رۆژی شه‌هیدبوونی پێشه‌وا وەک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان رابگەیەنێ

رۆژی 10ی خاکهلێوهرۆژی شه‌هیدکردنی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کورد پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ده کە ساڵانێکە بۆ یەکەم جار لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری کراوە و بۆ سێ دەیە دەچێ کە بەردەوام ئەو رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە یادی دەکرێتەوە. ئەگەرچی لەم ساڵانەی دوایی دا چەند حیزب و لایەنی تر ئەو رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان یاد دەکەنەوە، بەڵام ئەوە تەنانەت هەموو رۆژهەڵاتی کوردستانیشی نەگرتۆتەوە. هەرچەند سەرجەم حیزب و لایەنە نەتەوەییەکان کۆماری کوردستان وەک گەورەترین دەسکەوتی نەتەوەیی بۆ کورد لە سەدەی بیستەم دا پێناسە دەکەن.
ناوه‌ندی پێشه‌وا کە ماوەیەک دەستی بە کار کردووە و تا ئیستاش چەند ژمارەی جارنامەیەک بە ناوی کۆماری کوردستان" دەرکردووە،له‌ساڵرۆژی شه‌هیدکرانی قازی محەممەد، سەرۆک کۆماری کوردستان دا پرۆژه‌یه‌کی روو بە په‌رله‌مانی کوردستان (هەرێمی کوردستان) ئامادە کردووە و تێیدا داوا دەکا رۆژی شه‌هید بوونی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کورد بە فەرمی بکرێتهرۆژی شه‌هیدانی کوردستان.
ادامه مطلب ...