پشتیوانی ناوه‌ندی پێشه‌وا بۆ ده‌سته‌ی « ده‌سپێشخه‌ری به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان»
سڵاو و رێز..
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه مێژوویه‌ی که ئێوه‌ی خه‌مخۆرانی گه‌ل و نیشتمان ئه‌نجامتان داوه بۆ یه‌کگرتووی هه‌رچی باشتری ماڵی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست خۆشانه‌تان پێ ده‌لێین و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
هه‌روه‌ک بۆ خۆتان له راگه‌یه‌ندراو و نوسراوهکانتاندا بۆ رای گشتی باستان کردوه که ئامانجی گروپی «ده‌سپێشخه‌ری به‌ره‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستان» ئه‌وه‌یه که بتوانی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له یه‌ک گوتار و یه‌ک کۆده‌نگی دا یه‌ک بخرێن و بتوانرێ
سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆ به‌ره‌یه‌ک له رۆژهه‌لاتی کوردستان، ئێمه له‌و باوه‌ره‌داین که ئێوه‌ی به‌و په‌ری مه‌سئولیه‌ت و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆتان هه‌ستاون به‌م کاره خۆبه‌خشه، که له ئه‌ساسدا کارێکی گه‌وره‌یه به‌مانای واقعی خۆی.
هه‌روه‌ک ئاگادارن که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان و شه‌خسی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بووه، هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا و به پشت به‌ستن به رێبازی پێشه‌وا پشتیوانی خۆمان له ئێوه‌ی به‌رێز ده‌رده‌برین و هیوادارین بتوانین له کاره‌کانی داهاتووتاندا سه‌رکه‌وتووبن، هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ی هه‌رجۆره هاوکاریه‌ک که له ئاراسته‌ی یه‌کگرتووی کورد له رۆژهه‌ڵات دابێ ئه‌نجامی بده‌ین .
هه‌ڵبه‌ته بۆ به بیر هێناوهش بێ ئێمه ماوه‌ی مانگێکه که خه‌ریکی پرۆژه‌یه‌کین به‌ناوی «گفتوگۆی نێوان ده‌نگه جیاوازه‌کان» که پرۆژه‌یه‌کی ناوه‌ندی پێشه‌وایه بۆ گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه بڕوامان وایه که پێش هه‌ر لێک نزیک بوونه‌وه‌یکی پێویسته که دانیشتن و لێک تێگه‌یشتن هه‌بێ و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کان دیاری بکرێن، بۆیه وه‌ها پرۆژه‌یه‌کمان ده‌ست پێکردوه، خۆشحالیش ده‌بین که ئێوه له‌گه‌ڵماندا به‌شدار بن له‌م پرۆژه‌یه‌دا.
ناوەندی پێشەوا
29ی کانوونی یه‌که‌می ٢٠١١
pishawacenter@gmail.com