هه‌ڵوێستمان ده‌رباره‌ی روداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی باشوری کوردستان
خه‌لکی دڵسۆز و به هه‌ڵوێستی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
ناوه‌نده و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی باشوری کوردستان
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا شاهیدی چه‌ند روداوی نه‌خوازراو دور له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رده‌میانه بووین و دوا به‌دوای ئه‌م روداو گه‌له‌شدا کۆمه‌ڵیک دڵساردی و گرژی که‌وته نێو ریزی لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان،
خۆشه‌ویستان!
ئه‌مرۆکه جیهانی ده‌روبه‌رمان به سه‌رده‌مێکی زۆر هه‌ستیاردا تێ په‌ڕ ده‌بێ و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان له ده‌ست زوڵم زۆری را ده‌په‌ڕن، کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ وڵات له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئامادیی ئه‌وه‌ی تێدایه که بتوانێ خۆی به‌رێوه به‌رێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یارانی کورد چاویان به‌وه هه‌ڵنایه کهکوردیش حه‌قی خۆیه‌تی داوای مافی خۆی بکات و خاوه‌نی وڵاتی خۆی بێ، بۆیه هه‌میشه له‌وه ده‌گه‌رێن که ئاژاوه و ته‌فره‌قه له نێوه کوردا دروست بکه‌ن و بۆئه‌وه‌ی کورده‌کان نه‌توانن به هیوای دێرینه‌ی خۆیان بگه‌ن و ببنه کیانێکی سه‌ربه‌خۆ.
به‌رێزان!
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا هیوا خوازین که رۆله‌کانی کورد و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی دڵسۆزی کورد و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌رک به‌و راستیه بکه‌ن که نێوان ناخۆشی و کێشه جگه له ماڵوێرانی و وه‌دواکه‌وتن له ره‌وتی روداوه‌کانی جیهان و دروست بوونی ئاڵۆزی هیچی تری لێ شین نابێته‌وه، هه‌روه‌ک پێشتریش له هه‌رێمی کوردستان ته‌جروبه کراوه .
هه‌ڵبه‌ته ئێمه دڵنیان که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک چۆن هه‌میشه به‌و په‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و له خۆ بردوویه‌وه له‌گه‌ل روداوه‌کان ره‌فتاری کردوه ئاواش له‌گه‌ڵ ئه‌م روداوانه‌ی ئه‌م دوایانه ره‌فتار ده‌کات و ئه‌م پیلانه‌ی نه‌یارانی کورد پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها دواکاریشین له سه‌رکردایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان به‌وپه‌ڕێ مه‌سئولیه‌ت و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان که‌له‌سه‌ر شانیانه له‌گه‌ڵ روداوه‌کان ره‌فتار بکه‌ن و پیلانی گڵاوی دوژمنانی کورد و کوردستان ئه‌م جاره‌ش پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و دوبارههیوادارین که ئه‌م روداو گه‌له دوبارهنه نه‌بێته.
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن
ناوەندی پێشەوا
8ی کانوونی دووه‌م ٢٠١١
17ی سه‌رماوه‌زی 2711
004745554560