ئاگری باڵه‌کی: پێویسته رۆژێک دابنڕێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد رێز له ئاڵا‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه بگرین
ووت‌وێژی ماڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات تایمز له‌گه‌ڵ ئاگری باڵه‌کی، وته‌بێژی ناوه‌ندی پێشه‌وا، ده‌رباره‌ی ئاخرین هه‌ڵوێستی ناوندی پێشه‌وا ده‌رباره‌ی رۆژی ئاڵا‌و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
رۆژهه‌ڵات تایمز ـ ناوه‌ندی هه‌واڵ: ناوه‌ندی پێشه‌وا له داوکاریه‌ک که ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانتارانی کوردستانی کردوه، دوای کردوه که رۆژی 16ی دیسامبر( 26ی سه‌رماوه‌ز) بکرێته رۆژی ئالا و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
ئاگری باڵه‌کی، وته‌بێژی ناوه‌ندی پێشه‌وا له لێدوانێکدا بۆ رۆژهه‌ڵات تایمز ده‌رباره‌ی داواکاریه‌که‌یان ئاوا دوا:" هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له جیهاندا کۆمه‌لێک سومبول و رۆژی تایبه‌تی هه‌یه که
نیشاندانی مێژوو و رابردووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه نیشان ده‌ده‌ن، بهخۆشیشهوه نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌ک یه‌کێک له گه‌روه‌ترین نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که کۆمه‌لێک سومبول تایبه‌تیمان هه‌یه که تاکو ئێستا به‌پێ پێویست رێزی لێ نه‌گیراوه".
باڵه‌کی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا باسی له‌وه‌کرد که: ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا پێمانوایه که ئاڵا و پێشمه‌رگه به‌یه‌کێک له و سومبول و ره‌مزانه داده‌نرێن که به‌خۆشیه‌وه کورد له هه‌موو به‌شه‌کانیدا له‌سه‌ری کۆک بوون و هه‌ربۆیه پێویستیشه که رۆژێک له ساڵدا ته‌رخان بکرێ بۆ رێزگرتن له‌م رۆژه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ رۆژی 16ی دیسامبر ( 26ی سه‌رماوه‌ز ) تان له‌سه‌ر چ فاکتێک داناوه، ئاگری باڵه‌کی گوتی: ئێمه زۆر رۆژمان هه‌یه که داستانی تێدا تۆمار کرواوه به‌ڵام هیچیان وه‌ک رۆژی 16ی دیسامبر نیه ، چونکه له‌م رۆژه‌دا ئاخیر مۆلگه‌ی رێژیمی شاهه‌نشاهی ئێران له مه‌هاباد له 16ی دیسامبری 1945 له مه‌هاباد له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی کوردستانه‌وه واته له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانه‌وه پێشمه‌رگه به‌شدار بوون له ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌م شوێنه و ئالای کوردستان له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵدراو له‌ماوه‌ی ئه‌م 66 ساڵی رابردوشدا زۆربه‌ی شۆرشه‌کانی کورد له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا ئه‌نجامدراون و پێشمه‌رگه‌ش پاێزگاری لێکردوه.
باڵه‌کی داواشی کرد که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پیر داوایهکهیانهوه بچی و بتوانێ ئه‌م رۆژه بخاته نێو رۆژمێری رۆژه مێژوویه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستانیش بریاری پێویستی دهربارهوه بدات. هه‌روه‌ها دواشمان له راگه‌یاندنه کوردیه‌کان ئه‌وه‌یه که له‌م رۆژه‌دا گرینگیه‌کی تایبه‌ت بده‌ن به ئاڵا و پێشمه‌رگه.