دواکاری: با رۆژی 16ی دیسامبری بکرێێته رۆژی ئالا و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانانی کوردستان
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندی خۆی پێویستی به هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه که بتوانێ بوونی خۆی پێ بسه‌لمێنێ، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی پیرۆزیه‌کانی پشت به پشت بمێنه‌وه و بتوانن نه‌وه‌کانی داهاتوو که‌ڵکی لێوه‌رگرن و ببنه هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووشدا ره‌مزه‌کان و سومبوله‌کان هۆکار بن بۆ یه‌کگرتن و سه‌لماندی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی.
لێره‌دایه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ پاراستنی پێناس‌و هۆویه‌تی خۆی که زۆرتر خۆی له ئاڵای نه‌ته‌وه‌کاندا ده‌نوێنێ پێویستی به هێزی پاریزگاری وڵات‌و شناسی خۆی هه‌یه که دوژمنان‌و نه‌یاران پێشێلی نهکهنو ده‌ستی به‌سه‌ر دا نه‌گرن. ئاڵا(په‌رچه‌م) یه‌کێک له هۆکارانه‌یه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌توانێ له ژێریدا کۆببێته‌وه و له کۆرو کۆمه‌له‌کانی جیهانی و ناوچه‌یدا وه‌ک ره‌مزی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ.
به‌خۆشیه‌وه ئێمه‌ی کورد ئالایهکمان هه‌یه که له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوودا و هه‌موو شۆرشه‌کانی کورد له هه‌موو پارچه‌کان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا ئه‌نجامدراوه و ئێستاش که به‌شێک له کوردستان بۆته کیانێک له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێ.ئاڵای کوردستان که بۆیه‌که‌م جار له کۆماری کوردستان له 16ی دیسامبری ساڵی 1945 له شاری مه‌هاباد هه‌ڵدراو و بوو به هۆیه‌ک که له هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستان پشتوانی بۆ بچێ و بۆ پارێزگاری له‌م ئالایه هه‌ر تاکێکی کورد ئاماده بوو گیانی خۆی به‌خت بکات.ئێستا هه‌رێمی کوردستان وه‌ک نیمچه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له ناوه‌نده جیهانیه‌کاندا تهحاموولی له‌گه‌ڵ ده‌کڕێ و سه‌رانی حکومه‌تی کوردستان له کاتی سه‌فه‌ره‌کانیدا بۆ جیهانی ده‌ره‌وه وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتێک و کیانێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گیرێن و له‌هه‌مان کاتدا بهخۆشیشهوه ئه‌م هه‌رێمه بۆته نموونه‌یه‌ک بۆ ناوچه‌که له رووی ئازادی و به‌رێوه‌بردنه‌وه، ئه‌وه بۆته هۆکارێک که ئازادی خوازانی کورد له پارچه‌کانی دیکه به چاوی نوێنگه‌یه‌ک لێی بڕوانن.داوای ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا له سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه:1ـ پێشنیاری دیاری کردنی رۆژی 16ی دیسامبر (26ی سه‌رماوه‌ز) وه‌ک رۆژی ئالای کوردستان و بۆئه‌وه‌ی ببێته رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی و بتوانین له‌م رۆژه‌دا هه‌موو کورد ئه‌م رۆژه پیرۆز بکات.( تێبینی : ئه‌م رۆژه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و رۆژی هه‌ڵکردنی ئالای کوردستان هه‌موو سالێک یادی ده‌کرێته‌وه).2ـ پێشنیاری دیاری کردنی هه‌مان رۆژ وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، چونکه له‌م رۆژه‌دا پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له هه‌موو پارچه‌کان و به‌تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌کانی باشوری کوردستان و به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی نه‌مر پارێزگاریان کردوه له‌م ئالایه.هیوادارین که ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان رۆژێکی تایبه‌ت به ئالامان و پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێ و بتوانین له‌م رۆژه‌دا هه‌م رێز له ئاڵای کوردستان و هه‌میش له خه‌بات وقوربانی پێشمه‌رگه بگرین.هیواخوازیشن که هه‌ر وه‌ک رێبه‌رانی خهباتگێرمان شێخ سه‌عیدی پیران و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و بارزانی نه‌مر و باقی شه‌هیدانی کوردستان ئاواتیان بوو که رۆژێک ئه‌م ئالایه بشه‌کێته‌وه له سه‌ر هه‌موو لوتکه‌کانی کوردستان، ئاواش له ئێوه‌ی به‌رێز داواکارین که ئه‌م داوایه ئێمه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.له‌گه‌ڵ رێزی دوبارهماندا....ناوەندی پێشەوا1ی دیسامبری ٢٠١١8ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٠