داوا لە پارلمانی کوردستان ده‌کرێ رۆژی شه‌هیدبوونی پێشه‌وا وەک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان رابگەیەنێ
ناوه‌ندی پێشه‌وا کە ماوەیەک دەستی بە کار کردووە و تا ئیستاش چەند ژمارەی جارنامەیەک بە ناوی کۆماری کوردستان" دەرکردووە،له‌ساڵرۆژی شه‌هیدکرانی قازی محەممەد، سەرۆک کۆماری کوردستان دا پرۆژه‌یه‌کی روو بە په‌رله‌مانی کوردستان (هەرێمی کوردستان) ئامادە کردووە و تێیدا داوا دەکا رۆژی شه‌هید بوونی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کورد بە فەرمی بکرێته‌رۆژی شه‌هیدانی کوردستان.
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌که‌و چۆنیه‌تی کارکردن و پشتگیری‌کردن له‌و پرۆژه‌یه، ئاگری باڵه‌کی وتی: له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌خرێته‌به‌رده‌م میدیا‌کان تا پشگیری بۆ کۆبکرێته‌وه له‌هه‌ر چوارپارچه‌وه، وه‌هه‌ر لێره‌شه‌وه‌داواکارین له‌هه‌موو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و رێکخراوه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌رکوردێکی خاوه‌ن هه‌ست که‌پشگیری دواکه‌مان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م کاره‌پیرۆزه‌پێکه‌وه‌به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین و خالێکی تر له‌مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدانی نەتەوەی کورد بچه‌سپێنین".
باڵه‌کی ئەوەشی راگه‌یاند که‌پرۆژه‌ی داهاتوومان ئه‌وه‌یه‌که‌رۆژی 2ی رێبه‌ندانیش بکرێته‌رۆژی ره‌سمی له‌کوردستاندا و له‌حه‌ولداین بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه‌فیستیڤالیکی گه‌وره‌ی بۆ بگرین.
شایانی باسه‌ناوه‌ندی پێشه‌وا له2ی رێبه‌ندانی 1389 چالاکیه‌کانی خۆی ده‌ستپیکردوه‌و تائێستا 2 ژماره‌ی کۆماری کوردستانی ده‌رکردوه‌کە نوێترین ژماره‌ی پەیوەستە بە 10ی خاکه‌لێوه‌و ئیستا کەوتۆتە به‌ر دیدی خوێنه‌رانی.
بۆ دیتنی لینکی جاڕنامه‌ی کۆماری کوردستان ئه‌م لینکه‌کلیک بکه:
http://uploadfa.net/1389-2/1q2vd14sdlw3rr0cw0.pdf