ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

بەیاننامەی دامەزراندنی ناوەندی پێشەوا

بەیاننامەی دامەزراندنی

ناوەندی پێشەوا

 

 

بۆ هێز و سیاسیەکانی کوردستان!

بۆ کۆڕ و کۆمەڵە جیهانیەکان مرۆڤ دۆستەکان!

بۆ دۆستانی نەتەوەی کورد!

بۆ هەر کوردێکی وڵات پارێزی کە لەهەرشوێنێکی ئەم جیهانەدا دەژی!

بۆ راگەیاندنەکانی کوردستان!

 

هەر میللەتێک بیهەوێ پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێ پێویستە مێژووی رابردووی بکاتە سەرمەشق  بۆ داهاتووی، ئێمەی کوردیش کە مێژوویەکی پڕ کارەسات و نەهامەتیمان هەبووە، هەمیشە لەلایەن رێژیمە دیکتاتۆرەکانی زاڵ بەسەر نیشتمانماندا چەوسێنراوینەوە، بەڵام ئەم چەوساندنەوەیە زۆر کات بووە بە هەوێنی شۆرشێک یان دروست بوونی کاریزمایەک لە نەتەوەکەمان، کۆماری کوردستان و سەرۆک کۆمارەکەی یەکێک لەو خاڵە پڕشنگدارانەی مێژووی کورد کە ئێمە و نەوەکانی دوای ئێمەش دەبێ شانازیان پێوە بکەین. 


 
کۆماری کوردستان وەک نوقتە گۆرانێکی مێژووی بوو لە مێژووی پڕکارەساتی نەتەوەی کورد. هەرچەند تەمەنی ئەو کۆمارە کەم بوو  بەڵام گەلی کورد سەلماندی هەرکاتێک هەلی بۆ برەخسێ دەتوانێ دەسەڵاتی خۆی بۆ خۆی بەرێوەبەرێ.

ئەوکەسایەتیەی کە لەو سەردەمەدا تەسیری راستەوخۆی لەسەر دامەزراندنی ئەم کۆمارە دانا، پێشەوا قازی محەمەد بوو، پێشەوا لەسەردەمێکی وادا حکومەتی کوردی راگەیاند کە لەو کاتەدا زیاتر لە نیوەی جیهان لەژێر دەسەڵاتی زلهێزەکان دابوو، هەستی ناسونالیستی لەنێوکوردا بەشێوەیەکی ئەوتۆ گەشەی نەکردبوو، لەو هەل و مەرجەدا یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە دەورێکی ئەساسی بینیوە لە مێژووی کورد دا چ وەک سەرۆک کۆمار یان وەکا کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر پێشەوا قازی محەمەد بوو.

دروست کردنی ناوەندێک تایبەت بەو کەسایەتیە و گرینگی دان بە فکر و بیری ئەو سەلمێنەری زیندووبوونی نەتەوەی کوردە، بۆ گرینگی دان بەو مەبەستە شوێنی ناوەندێک تایبەتە بە بواری لێکۆلینەوە و توێژینەوەی مێژووی لەسەر کورد وەک نەتەوەیەک و کوردستان وەک چوارچێوەیەکی جوگرافیایی بەتاڵ بوو هەر بۆیە بە پێویستمان زانی ناوەندێک بۆ ئەو مەبەستە لەساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەمەهاباد رابگەیەنین داواکارین لەهەموو تاکێکی کورد و لایەنە سیاسی و ووڵات پارێزو نیشتمان پەروەرەکان لەو رێگا سەختەدا هاورێ و هاوکارمان بن.

 

 

بەهیوای سەرکەوتن

 

 

دەستەی بەرێوەبەری 

  ناوەندی پێشەوا

 

٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١

٢ی رێبەندانی ١٣٨٩

 

نظرات 0 + ارسال نظر
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد